تورکیا له‌م دواییه‌دا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر به‌ره‌کانی داعش له سووریا‌و په‌که‌که له چیاکانی قه‌ندیل له هه‌رێمی کو‌ردستانی عیراق له‌ژێر ناوی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وی تیرور ده‌ستپێکردووه.
ساڵح گه‌دۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره له سووریا پێیوایه ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی تورکیا خزمه‌ت به‌دژه تیرور نا‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵکۆ هێرشه‌کانی تورکیا جگه له باره‌گاکانی په‌که له قه‌ندیل هه‌روه‌ها گونده‌کانی ڕۆژئاوای کو‌ردستانی کردۆته ئامانج. گوتیشی تورکیا داخوازه ئاڵۆزی بنێته‌وه له‌سه‌ر حسابی کوردان چۆنکه هێشتا له‌و هێرشانه‌دا هێچ چه‌کدارێکی داعشیان نه‌کوشتووه.