Accessibility links

بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە: داعش سەرقاڵى پلاندانانە


بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێم دەڵێت داعش بە بەردەوامى سەرقاڵى پلان دانانە بۆ هێرشكردنە سەر سەنگەرەكانى هێزى پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە ئامادەكارى پێویستى كردووە بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێک.

ئەنوەرى حاجى عوسمان بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ڕەنگە داعش لە هەندێک میحوەرەوە پەلامارى سەنگەرەگانى پێشمەرگە بدات ، بەڵام تواناى پێشڕەویكردنی نیـیە."

بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە، ئاماژە بەوەش دەكات بەشێكى زۆرى چەكدارەكانى داعش لە حەویجە و ناوچەكانى خۆرئاواى كەركوک كۆنە بەعسیەكانن.

هەرچەندە حكومەتى عێراق مەشقى سەربازى بە 700 گەنجى عەرەبى سونە كردووە بۆ گرتنەوەى قەزاى حەویجە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو گەنجانە پڕچەک نەكراون و بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت"نابێت جەبهە بە عەرەبى سونە بسپێردرێت چونكە هاوسۆزن لەگەڵ داعشدا.

چەكدارەكانى داعش ناو بەناو هێرش بۆ سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە ئەنجام دەدەن، بەڵام لە زۆربەى ئەو هێرشانەدا سەركەوتوو نەبوون بەو پێیەى فەۆكەكانى هاوپەیمانان هاتوونەتە سەر خەت و بەچڕى بۆردومانیان كردوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:33 0:00

XS
SM
MD
LG