وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا و تورکیا وا سه‌گه‌رمی ته‌واوکردنی چه‌ند پلانێکن کە په‌یوه‌ستن به هه‌ڵمه‌تێکی له‌شکری به مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچه سنووریه‌یی نێوان سوریا و تورکیا و به‌مه‌ش هه‌وڵه‌کان چڕده‌بنه‌وه بۆ ڕاگرتنی پێشڕه‌وی میلیتانانی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسێکی ئه‌مەریکایی گوتی دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی دوور له ده‌سه‌ڵاتی چه‌کدارانی داعش ئاسایشی و سه‌قامگیری زیاتر بۆ ناوچه‌ی سنووری تورکیا و سوریا دابین ده‌کات. هاوکات به‌رپرسه‌که‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا ئاماژه‌ی ئه‌وی دا که هه‌له هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مەریکا و تورکیا له‌و باره‌یه‌وه ، واتای سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له خۆناگرێت ، واتا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ئه‌مەریکا له مێژه به‌رهه‌ڵستی کردووه ئه‌مه‌ش وێڕای داواکاریـیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه مه‌سه‌له‌ی داڕشتنی پـلانی له‌شکری هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ دورخستنه‌وه‌ی میلیتانانی داعش له نزیک سنووری تورکیا هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه گرنگه تاکتیکییه‌ی له سیاسه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر گروپی داعش.
دوای چه‌ندان مانگ له ناڕه‌زایی تورکیا له به‌شداریکردنی له نێو هاوبه‌ندی نێودەوڵەتی بۆ لێدانی چه‌کدارانی داعش، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشی ئاسمانیان کرده سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی داعش له سوریا.
وێڕای به‌رژه‌وه‌ندیـیه هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئه‌مەریکا و تورکیا له شه‌ڕکردن له دژی گروپی داعش، هاوکات ڕووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رتۆپی بایه‌خه‌کانی تورکیا بووه.