جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت دیپلۆماتانی ئێرانی باسی که‌یسی ئه‌و ئه‌مه‌ریکایانه‌یان کرد که له لایه‌ن تارانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گیراوون. کێشه‌که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له په‌رواێزی وت‌و وێژه‌کانی ناوکیدا له ڤییه‌ننا باس کرا.
عه‌باس عه‌ره‌قچی له رۆژی چوارشه‌ممه له پاێته‌ختی ئێران به په‌یامنێرانی ووت که‌یسی هاوڵاتیانی زیندانی کراوو له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیاندا له ده‌می وت‌و وێژه‌کانی ناوکیدا باس کران. ئه‌و ووتی کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تیانه بونه هۆێ باسکردنه‌کان به‌ڵام زۆری له‌سه‌ر نه‌رۆێشت.
شایانی ئاماژه پێکردنه ئه‌مه یه‌کمین پشت راستکرنه له لایه‌ن ئێرانیه‌کانه‌وه له باره‌ی هه‌ر وت‌و وێژێک له په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی مارینی پێشینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌میر حیکمه‌تی، قه‌شه‌ی کریستیان سه‌عید عابدینی، په‌یامنێری واشنتن پۆست جه‌یسن رزاییان وه رابرت لیڤینسن FBI