حکومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌نجی کورد له ڕیزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیدا بکات به چه‌کدار. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ناوچه‌ی گه‌رمیان و ناوچه جێ ناکۆکه‌کانی پارێزگای دیاله 1700 گه‌نجی کوردی ناونوس کردووه و کوردێکیشی کردووه به فه‌رمانده‌یان.
لوقمان ڕه‌شید که له ڕیزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیدا پله‌ی عه‌میدی پێ به‌خشراوه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند " ئێمه فه‌وجه‌که‌مان بووه به ڕه‌سمی به‌س ماوه شوێن و چه‌کمان بۆ دیاری بکه‌ن".
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ردا ببیستن.