Accessibility links

دكتۆر كەمال كەركوكى باس لە ئامانجى سەردانەكەى سەرۆکی هەرێم بۆ كەركوک دەكات


فەرماندەى هێزەكانى پێشمەرگە لە باكورى رۆژئاواى كەركوک، ئاماژە بەوە دەكات سەردانەكەى ئەمڕۆى مەسعود بارزانی سەرۆكى هەرێم بۆ شارى كەركوک، بە مەبەستى دەستخۆشیكردن بووە لە فەرماندە سەربازیەكانى هێزى پێشمەرگە، كە رۆژى دووشەمەى ڕابردوو سەركەوتنێكى گەورەیان لەبەرانبەر داعش تۆمار كرد.

دكتۆر كەمال كەركوكى، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"سەرۆكى هەرێم ویستى لە نزیكەوە ئاگادارى بارودۆخى پێشمەرگە و داواكارى فەرماندەكان بێت ، بۆیە راستەوخۆ لەگەڵ فەرماندەكانى پێشمەرگەدا كۆبوویەوە."

دەربارەى داواكارى فەرماندەكانى پێشمەرگە لە سەرۆكى هەرێم، كەمال كەركوكى، وتى"داواكارى فەرماندەكان ئەوە بوو هەوڵبدرێت ئەمەریكا ڕاستەوخۆ چەک بداتە پێشمەرگە، چونكە لە ڕێگەى عێراقەوە گەیشتنى چەک دوادەكەوێت و تەگەرەى لە بەردەمدا دروست دەكرێت."

بەپێى وتەى دكتۆر كەمال كەركوكى، سەرۆكى هەرێم لە وەڵامى فەرماندەكاندا وتوویەتى بۆچوونى بەرپرسانى ئەمەریكا بەو ئاقارەدا دەڕوات كە ڕاستەوخۆ و بە ئاگادارى بەغدا لەمەودوا چەک بدەنە هەرێم.

سەردانەكەى بارزانى بۆ كەركوک، لە كاتێكدایە شەوى دووشەممەى ڕابردوو داعش لە پێنج قۆڵەوە پەلامارى سەنگەرەكانى پێشمەرگەى لە باشورى كەركوک دا ، بەڵام پێشمەرگە سەرجەم هێرشەكانى تێكشكاند.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:37 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG