ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستای زانستی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ساڵی 1991 وه هه‌تا ئێستا پلانێکی نه‌بووه بۆ خستنه سه‌رکاری ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگه‌کان و به لێشاو کۆلێژ و به‌ش و زانکۆ ده‌کاته‌وه به هۆکاری سیاسی یان پاساوی بازرگانی ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌تا چه‌ند بازاڕی کار ئه‌م ده‌رچوانه له‌خۆ بگرێت و دوای ده‌رچونیان روبه‌ڕوی بێ‌کاری ده‌بنه‌وه. ده‌شڵێت نادادپه‌روه‌ری هه‌یه له شێوازی دامه‌زراندن و خستنه سه‌ر کار له که‌رتی گشتی و تایبه‌تدا که ئه‌مانه‌ش له‌ژێر کۆنتڕۆڵی حیزبه‌کان وکه‌سانی ده‌ست رۆیشتوی ناو حیزبه‌کانه و ئه‌مه‌ش گه‌نجانی دووچاری نائومێدی کردوه و له ناچاریدا کۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بکه‌ن. ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مین فه‌ره‌ج سازیداوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستن.