Accessibility links

ژمارەیەک چەکداری داعش لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی گرێ سپـی سەر دەردەکەن و هەموویان دەکوژرێن


لە ناوچەی گرێ سـپی ڕۆژهەڵات کە بە مەشهورەی فەوقانی ناسراوە و نزیکەی 4 کیلۆمەتر لە شاری گرێ سـپـیـیەوە دورە، ژمارەیەک چەکداری داعش لە دوو شوێن دەرکەوتوون و لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە بە شەڕهاتوون.

پاش نێوەڕۆی سێشەممە شەڕەکە هەڵگیرساوە و لە کۆتایـیدا چەکدارەکانی داعش لە نێو خوێندنگەیەک لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە گەمارۆ دراون و هەموویان کوژراون.

بەپـێی زانیاریـیەکان ژمارەیان نزیکەی 10 چەکدار بووە. هەتا ئێستا ڕوون نیـیە ئایا ئەو چەکدارانەی داعش دزەیان بۆ ناوچەکە کردبوو یان پـێشـتر هەر لەوێ مابوونەوە و خۆیان حەشاردابوو.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:57 0:00

XS
SM
MD
LG