وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ به‌ره‌و ڤیانا ده‌ڕوت بۆ به‌شداری کردن له وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران. بڕیاره له‌وێ چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری بکه‌وێت له هه‌وڵێکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی که بوون به هۆی دواخستنی دوامه‌وڵه‌تی وتووێژه‌کان له 30 ی مانگی 6.
بڕیاره لاڤرۆڤ ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌گات، هه‌مان ڕۆژی که وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌و بۆ ڤیانا.
به‌ڕێز زه‌ریف له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران تا تاوتوێی چؤنیه‌تی وتووێژه‌کان بکات.
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مه‌ریکا پشتڕاستی کرده‌وه دوامه‌وڵه‌تی وتووێژه‌کان که 30 مانگی 6 بوو دووا ده‌خرێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕوسیا له زاری لاڤرۆڤه‌وه ڕاده‌گه‌ێنێت خۆی و جان کیری باس له مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش ده‌که‌ن.