ژماره‌یه‌کی زۆری له‌ئێزیدیه‌کان دوای هێرشه‌کانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه‌ی شنگال ڕوویان کردروه‌ته ووڵاتی تورکیا و له‌چه‌ندین که‌مپی په‌نابه‌ران له‌شاره‌کانی دیاربه‌کر، شرنا‌خ و جێگای که جێگیربوون. به‌هۆی ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌ری و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی ڕێکخراوه مرۆیه‌کانه‌وه ناچاربوون کۆچبردنی کۆمه‌ڵ ئه‌نجامده‌ن و به‌هه‌زاران ڕوویان کردوه‌ته ئیسته‌نبول و سنوری ووڵاتی بولگاریا.
ده‌نگی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌ک له‌وکه‌سانه‌وه کردوه له‌نزیک ئیسته‌مبول گیریانخواردوه و ده‌ڵێن "ئێمه له‌به‌ر سه‌ختیی ژیان له‌که‌مپه‌کان ناچاربووین هه‌وڵێک بۆخۆمان بده‌ین و ڕووبکه‌ینه ئه‌وروپا".