Accessibility links

چالاکوانانی سوریا: داعش کۆمەڵکوژی لە کۆبانی ئەنجامداوە


خەڵکی کۆبانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی 120 کەس لە ڕۆڵەکانی بەخاکسپارد و هاوکات هێشـتا چەکدارانی داعش لە چەند شوێنێـکی شارەکەدا ماونەتەوە و لە لایەن هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە گەمارۆدراون.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ کە تۆڕێـکی گەورەی لە چالاکوانان لە نێو سوریا هەیە، دەڵێت ئەم کوشتنکاریـیە لە کۆبانی دووەم کۆمەڵکوژیـیە داعش ئەنجامی داوە لەوەتای دەوڵەتی خەلافەتەکەی خۆی ڕاگەیاندووە. دەڵێت بەپـێی ئەو زانیاریـیانەی پـێـیان گەیشتووە 146 کەس بەهۆی ئەم هێرشەی داعش گیانیان لەدەسـتداوە. هەروەها دەڵێن نزیکەی 200 کەسی دیکەش برینداربوون.

یاسر بەیرۆ مامۆسـتا لە کۆبانی لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی 5 مامۆستای هاوکاری و دەیان خوێندکار لەو هێرشەدا گیانیان لەدەسـتداوە. گوتیشی چەکدارانی داعش زۆر بێ ویژدانانە خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە و دەسـتیان نە لە منداڵ و نە لە کەسانی بە تەمەنیش نەپاراستووە. دەگێڕیتەوە پـیاوێـکی تەمەن 70 سـاڵ لە کاتی نوێژکردندابووە کوشتوویانە. دواتر گوتی ئەوان شارەکە جێناهێڵن چونکە دڵنیان هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرگریـیان لێدەکەن.

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:35 0:00

XS
SM
MD
LG