Accessibility links

حەجی قادۆ باس لە چۆنێتی کوژرانی ئەندامانی خێزانی براکەی بە دەستی داعش لە کۆبانی دەکات


حەجی قادۆ
حەجی قادۆ

چەکدارانی داعش لەو هێرشەی ڕۆژی پـێـنجشەممە کردیانە سەر شاری کۆبانی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی سیڤیلیان بەبێ هیچ پاساوێـک کوشتووە، لەوانە ماڵی خێزانی برای حەجی قادۆ.

بەڕێز قادۆ لە وتووێژێـکدا لەگەڵ لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە چۆنێتی کوژرانی ئەندامانی خێزانی براکەی دەکات و دەڵێت براکەی و تەواوی خێزانەکەی کەسی ئاسایی بوون و هیچ پەیوەندیشیان بە هیچ لایەنێـک نەبووە، ڕۆژی پـێنجشەممە چەکدارەکانی داعش، ئەوانەی دزەیان بۆ ناو کۆبانی کردبوو، چوونەتە سەریان و براکەی و هاوسەری براکەی و 2 کچی لەگەڵ ئاواڵزاوای براکەی کوشتوویانن. بەڵام کوڕێکی منداڵیان ڕزگاری بووە و داوای ئەوەی چەکدارەکانی داعش ڕۆیشتوون بە تەلەفون پەیوەندی بە خوشکێـکی کردووە و ئەویش بە پەلە گەیشتووەتە ماڵەکەیان و لەو کاتەدا چەکدارەکانی داعش گەڕاونەتەوە و ئەمانیش خۆیان شاردۆتەوە هەتا ڕۆیشتوونەتەوە.

حەجی قادر لە زاری برازاکانی دەگێڕێتەوە کە لەو گەڕەکەی ماڵی براکەی بە دەیان کەسیان کوشتووە.

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:03 0:00

XS
SM
MD
LG