Accessibility links

ئەڵمانیا ڕۆژنامەوانەکەی کەناڵی جەزیرە ئازاد دەکات


دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ئەحمەد مەنسوری ڕۆژنامەوانی کەناڵی جەزیرەی قەتەریان ئازادکرد پاش ئەوەی شەوی شەممە لە فڕۆکەخانەی بەرلین دەسـتگیرکرا.

پـێشـتر دادگایەکی میسر حوکمی زیندانی 15 سـاڵی بۆ ئەم ڕۆژنامەوانەی جەزیرە دەرکردبوو بە تاوانی دەست هەبوون لە نائارامیـیەکانی پاش لادانی محەمەد مورسی سەرۆکی پـێشوو لە دەسەڵات.

ئەحمەد مەنسور لە لێدوانێـکیدا بۆ کەناڵەکەی لەو شوێنەی دەسـتگیرکرابوو، گوتی کاربەدەسـتانی پـۆلیسی ئەڵمانیا پـێیان گوتووە لەسەر بڕیاری داواکاری گشـتی ئەڵمانیا دەسـتگیریان کردووە نەک داوای پـۆلیسی نێودەوڵەتی (ئنتەرپـول).

دەسـتگیرکردنی ئەم ڕۆژنامەوانەی جەزیرە کە بە ڕەچەڵک میسریـیە و ڕەگەزنامەی بەریتانیشی هەیە، بووە جێی ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکەن.

XS
SM
MD
LG