محه‌مه‌د ڕه‌حیم: حکومه‌ت ده‌بێت پلانی هه‌بێت بۆ نیشته‌جێکردنی په‌نابه‌ران
له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کانی که له ناوچه سنوریه‌کان ڕووده‌ده‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر ئاواره ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردووه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵکی. ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌د ڕه‌حیم له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاتنی په‌نابه‌ران کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کوردستان له ڕووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئاسایشیشه‌وه هه‌یه.
له‌م وتووێژه‌دا که هاوکاری خالد فه‌تاح له‌گه‌ڵیدا سازیداوه به‌ڕێز ره‌حیم ده‌ڵێت په‌نابه‌ران ده‌ستیان کردووه به کڕینی ماڵ و موڵک که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر دیموگرافی هه‌رێمه‌که هه‌یه.