قادر ره‌زگه‌یی: به‌غدا نیازی پێکه‌وه ژیانی له‌گه‌ڵ کورد نیه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق له گه‌ڵ سوپا سالاری له‌شکری عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی شه‌ڕی داعش و گرته‌نه‌وه‌ی شاری موسڵ.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان قادر ره‌زگه‌یی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت؛ کورد وحکومه‌تی عێراق دوژمنێکی هاوبه‌شمان هه‌یه پێویسته هاوکاری بکرێت بۆ به‌رگری کردن له خاک وخه‌ڵکی وڵات ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هاوکاریه هه‌مه لایه‌ن بێت. هه‌روه‌ها به‌رێز ره‌زگه‌یی ده‌ڵیت ده‌بێت ئه‌و هاوکاریه ته‌نها له‌شکری نه‌بێت به‌ڵکو پێویسته بواره‌کانی تریش بگرێته‌وه وه‌کو پڕچه‌ککردنی پێشمه‌رگه و پرسی نه‌وت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌غدا نیازی پێکه‌وه ژیانی له‌گه‌ڵ کورد نیه هه‌ربۆیه ده‌بێت رابه‌رایه‌تی کورد راوبۆچونی هاوڵاتیانی خۆی ره‌چاو بکات.