ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا و مارتن دێمپسی سەرۆکی لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیان کۆکبوون لەسەر ئەوەی ڕەوانەکردنی هێزی شەڕکەری ئەمەریکایی بۆ عێراق نابێتە مایەی سەرکەوتنێـکی بەردەوام لە شەڕی دژی داعشدا. جەختیشیان لەوە کردەوە کە دەبێت هەنگاوە گەورەکان لە لایەن هێزە عێراقیـیەکانەوە بنرێن.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا وەدەرنانی داعشی لە گرێ سپـی بە سەرکەوتنێـکی گەورە بۆ هەوڵەکانی هاوپەیمانان ناودێرکرد، بەڵام لە هەمان کاتدا مەخابنی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر کەوتنی شاری ڕومادی بە دەسـتی چەکدارانی داعشەوە. بەڕێز ئاشتۆن ڕۆڵی هێزە کوردیـیەکانیشی لەم شەڕەدا بەرز نرخاند و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی هێزە کوردیـیەکان، بەڵام لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندی عێراقەوە.
ئەم لێدوانەی ئاشتۆن ڕۆژێـک پاش ئەوە هات کە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پـرۆژە یاسای ڕەوانەکردنی ڕاستەوخۆی چەکی بۆ پـێشـمەرگە پەسەندنەکرد، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی زۆربەی کوردەکان.
بەڵام پـرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا کورد باشتر نیـیە جەخت لەسەر گەیشتنی چەکی پـێشـکەوتوو و کاریگەر بۆ هێزەکانی بکات لەوەی داوای بکات ڕاستەوخۆ چەکی پـێبگات؟
ئایا دەنگدانی 54 سیناتۆر لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجومەنی سینات لە بەرژەوەندی پـرۆژە یاساکە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەکی گرنگ نیـیە؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
نەجیبە نەجیب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک.
حەسەن محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەین.