بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشێکی چڕ‌وپڕیان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی حکومه‌ت له نزیک به‌رزاییه داگیرکراوه‌کانی گۆلان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدا، دوابه‌دوای تۆپبارانکردنی ناو و ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت که بووه مایه‌ی کوژرانی به‌لایه‌نی که‌م 33 که‌س.
سه‌رهه‌ڵداوانی هاوبه‌ندی به‌ره‌ی باشوور که به لەشکری حه‌ره‌موون ده‌ناسرێن چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان له گۆلان کرده ئامانج، که بریتیبوون له شارۆچکه و گونده‌کانی قونەیتەرە، خان ئه‌رنه‌به، به‌عس، جبه و بنکه‌ی فیرقه‌ی 90 ی له‌شکری سوریا که هێزێکی سه‌ره‌کی حکومه‌ته له ناوچەکەدا.
بزاڤکارێکی سوریا بنکه له باشوری وڵاته‌که گوتی له ئێستادا شه‌ڕه‌که له‌ناو شاری قونەیتەرەیە و لەشکری حه‌ره‌موون که بریتین له لقی ئه‌لقاعیده له سوریا و ئه‌حرار ئه‌لشام بۆردومانی ناوچه‌که ده‌که‌ن هاوکاتی چه‌کدارانی به‌ره‌ی باشوور پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یە سه‌رهه‌ڵداوان ماوه‌ی سێ مانگه هێرشه‌کانیان له باشوری سوریا ده‌ستپێکردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی له‌شکری حکومه‌ت گوند و خاڵێكی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئوردون گرتووه.
کۆمه‌ڵی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن له شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ربازێک و سه‌رهه‌ڵداوێک تیایدا کوژراون، جگه له 6 سه‌رهه‌ڵداو که دۆینێ کوژران.