ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌لای ئێرانه‌وه له م وتوێژانه‌ی ئه‌تۆمیدا گرنگه، مه‌سه‌له پشکنینی دامه‌زراوه له‌شکریه‌کانی ئێرانیه و تاران خۆشحاڵ نیه ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی بکه‌ونه ژێر پشکنینی پشکنه‌رانی ئاژانسی ئه‌تۆمی نێو نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ،ده‌شڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکی ئه‌تۆمی، هه‌ر بۆیه به‌دووری نازانم دانوسانه‌کانی په‌یوه‌ست درێژبکرێته‌وه. ته‌واوی ئه‌م وتوێژه‌ی سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکاوه له‌گه‌ڵ ئدریس ئه‌حمه‌دی مامۆستا له زانکۆی ستۆکهۆڵم له سویدا سازیداوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستن.