Accessibility links

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 23 هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر داعش


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی وڵاتەکەیان لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو 23 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر داعش لە عێراق و سوریا.

لە بەیانـنامەیەکدا ڕۆژی هەینی لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هاتووە 10 لەو هێرشانە لە سوریا ئەنجامدراون کە دووانیان لە نزیک ناوچەی کۆبانی بوون و چواریان لە نزیک شاری ڕەققە و چوارەکەی دیکە لە نزیک دێرزور.

لە عێراقیش، 13 هێرشی ئاسمانی کراون، سیان نزیک کەرکوک و دووان نزیک موسڵ و دووان لە نزیک ڕومادی و چوار نزیک تەلەعفەر و دووان نزیک ئەلوەلید.

لەو بۆردومانانە تانکی داعش تێـکشکێنراون لەگەڵ ماشێنی زرێپـۆش و سیستەمی موشەکی و تۆپ و خومپارە و دۆشکە. هەروەها چوار شوێنی کۆکردنەوەی نەوتی خاوی داعشیش بۆردومانکران.

XS
SM
MD
LG