Accessibility links

چەند چەکدارێـکی داعش هێرش دەکەنە سەر ئەنجومەنی شارۆچکەی عامریـیەی فەلـلوجە

کاربەدەسـتان لە عێراق دەڵێن چەند چەکدارێـکی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ئەنجومەنی شارۆچکەی عامریـیەی فەلـلوجە لە پارێزگای ئەنبار و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 2 کەس کوژراون.

سەباح عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت ڕۆژی سێشەممە لەو کاتەی ئەنجومەنەکەیان لە کۆبوونەوەدا بوو، 2 چەکدار بە جلوبەرگی پـۆلیسەوە هێرشەکەیان کرد، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژران بەر لەوەی بۆمبەکانیان بتەقێنـنەوە. گوتیشی پـۆلیسێـک و کەسێـکی سیڤیلیش کوژراون.

هەروەها 5 کەسی دیکە برینداربوون، لەوانە شاکر ئەلعیساوی سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

دەسەڵاتداران پاش ڕووداوەکە قەدەغەی هاتوچۆیان لە شارۆچکەکە ڕاگەیاند کە 40 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەختەوە دورە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG