ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا نیشان ده‌دات پارته‌که‌ی سه‌رۆکی وڵات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان زۆرینه‌ی ڕه‌ها له‌ده‌ست ده‌دات له په‌رله‌مان.
له کاتێکدا له%99 ی ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار ناسراو به ئاکه‌په %40 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش 258 کورسی په‌رله‌مانی بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات که 18 کورسی که‌متره له‌وه‌ی بتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێستای بهێڵێته‌وه.
ئۆردۆغان هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی به هیوای به‌ده‌ست هێنانی 400 کورسی له کۆی 550 ده‌ستپێکرد تا بتوانێت زۆرینه‌ی ڕه‌های هه‌بێت و ڕێگای پێ بدرێت گۆڕانکاری له ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا بکات و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به سه‌رۆک بدات. ئاکه‌په پێویستی به 330 کورسی بو تا بتوانێت داوای ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور بکات.
گه‌وره‌ترین زیان بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار پارتی سه‌ربه‌کورده‌کان هه‌ده‌په بوو که به پێی په‌یامنێرامان ساڵح توران له ئیسته‌نبوڵ نزیکه‌ی له %.13ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه که 79 کورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر ده‌کات ئه‌مه‌ش زیاتر بوو له‌و %10 ی که پێویست بوو به ده‌ستیبهێنن بۆ نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مان.
پارتی سه‌ره‌کی سیکۆلاری ئۆپۆزسیۆن جه‌هه‌په % 25 ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و مه‌هه‌په‌ش%16.34.