سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان له‌گه‌ڵ ئامینه ئۆردۆغانی هاوسه‌ری له ئیسته‌نبوڵ ده‌نگی خۆیان دا.
پاش ده‌نگدانه‌که‌ی سه‌رۆکی تورکیا ڕایگه‌یاند تورکیا له ڕه‌وشێکی نائاساییدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه ده‌بات به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له کاتی خۆیدا کرا به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکرێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی سه‌قامگیری و متمانه‌یه. له‌و‌بڕوایه‌دام ئه‌م سه‌قامگیری و متمانه‌یه ده‌بنه مایه‌ی ده‌ستکه‌وتی زیاتر بۆ وڵاته‌که‌مان.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنن.