Accessibility links

وەزیری بەرگری عێراق: هاوینی ئەمساڵ فڕۆکەی F-16 لە ئەمەریکا وەردەگرین


وەزیری بەرگری عێراق دەڵێت لە هاوینی ئەمسـاڵدا وڵاتەکەی فڕۆکەی جۆری F-16 لە ئەمەریکا وەردەگرێت لە چوارچێوەی گرێبەستێـک کە پێشـتر حکومەتەکی مۆریکردووە.

خالید ئەلعوبەیدی لە سەردانێـکیدا بۆ بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکوری بەغدا ئەم لێدوانەی دا و گوتی ئەو کۆمپانیایەی بنکەکە بۆ فڕۆکەکان ئامادە دەکات بەڵێـنی داوە لە کاتی خۆیدا کارەکانی تەواو بکات.

گوتیشی لە ئایندەدا ئەو فڕۆکانە کاریگەری گەورەیان دەبێت لە شەڕی دژی داعش. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هێزی ئاسمانی عێراق ئەوپەڕی پـێویستی بەم جۆرە فڕۆکەیە هەیە.

جێی ئاماژەیە عێراق لە سـاڵی 2011 وە گرێبەسـتێـکی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا مۆرکردووە بۆ کڕینی 36 فڕۆکەی جۆری F-16 .

XS
SM
MD
LG