Accessibility links

خراپى بارودۆخى خوێندنى كوردى لە كەركوک


ئەندامێكى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، هۆشدارى دەدات لە بەرامبەر خراپى بارودۆخى خوێندنى كوردى لە شارى كەركوک و دەڵێت"كورد بەدەستى خۆى خوێندنى كوردى لە كەركوک مراندووە."

دكتۆر فەرهاد قادر كە ئەندامى لیژنەى خوێندنى باڵایە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"خوێندنگا كوردیەكانى كەركوک پرۆگرامەكانیان لە هەرێمى كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت ، لەكاتێكدا پرسیارى تاقیكردنەوەكانیان لەبەغدا بۆ دادەنرێت ، ئەمە وایكردووە خوێندنى كوردى لە نێوان بەرداشى هەرێم و ناوەنددا گیربخوات."

ناوبراو دەڵێت"دەرچووانى خوێندنى كوردى لە كەركوک نە لە زانكۆكانى هەرێم وەردەگیرێن و نە لە زانكۆكانى بەغداش وەردەگیرێن."

بەپێى وتەى ئەو ئەندامە كوردەى ئەنجومەنى نوێنەران ، ژمارەى نوێنەرانى كورد لە نێو پەروەردەى كەركوک زۆر كەمترە لە نوێنەرانى عەرەب ، بە شێوەیەك لە كۆى 16 بەرپرس بەش تەنها 4 یان كوردن.

خراپى بارودۆخى خوێندنى كوردى لە كەركوک ، وایكردووە دانیشتوانە كوردى ئەو پارێزگایە بە ناچارى منداڵەكانیان بخەنەبەر خوێندنى عەرەبى ، كە دكتۆر فەرهاد قادر ئەم حاڵەتە بە "مراندنى"خوێندنى كوردى وەسف دەكات.

خراپى بارودۆخى خوێندنى كوردى لەشارى كەركوك ، لەكاتێكدایە لەو پارێزگایە 516 خوێندنگاى كوردى و حەوت هەزار مامۆستاى كوردى تێدایە ، ئەمە جگە لەوەى ئیدارەى كەركوک لە ژێر كۆنترۆڵى كورددایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG