Accessibility links

به‌ختیار که‌ریم: پێویسته‌ سنورێک دابنرێت بۆ ئه‌م دۆستایه‌تیه‌ ساخته‌یه‌ی نێوان هه‌ر سێ پێکهاته‌که‌ی عێراق


به‌ختیار که‌ریم

دیمه‌نێکی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا بڵاو بۆته‌وه‌ وه‌ک ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ک چه‌کداری هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌یه‌کی پارێزگای ڕومادیدا که‌سێکی عه‌ره‌بی سوننه‌ هه‌ڵده‌واسن و دواتر تایه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ ژێریدا ئاور ده‌ده‌ن و کابرای سوننه‌ ده‌سوتێنن.

به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌دا کارێکی ئاسان نییه‌ بتوانرێت ڕاستیه‌کان به‌تایبه‌تی له‌ دیمه‌نێکی ئاوه‌هادا پشتڕاست بکرێنه‌وه‌ به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئاماژه‌کان و ڕووداوه‌کانی ڕابردوو بکرێنه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ ئه‌وا ناکرێت به‌ دوور بزانریت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌ خۆجێی و نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیش له‌ده‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تکریتدا له‌ عێراق و هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی تریشدا که‌ هێزی حه‌شدی شه‌عبی لێیه‌، پێشێلکاری زۆر تۆمارکراون له‌ ئاستی جیاجیادا، بۆیه‌ ده‌کرێت بپرسرێت ئایا جیاوازی نێوان چه‌کداره‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چییه‌؟

به‌ختیار که‌ریم ده‌ڵێت هه‌ندێک له‌و تاوانانه‌ی له‌ناو هه‌ندێک له‌ هێزی حه‌شدی شه‌عبیدا جێبه‌جێده‌کرێن پلان بۆ داڕێژراون‌ و ئامانجیان له‌ پشته‌وه‌ هه‌ن‌ و وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاری ڕومادیش له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵێک بووه‌ بۆ ڕاکێشانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ناو ڕومادی و دواتریش ڕزگارکردنه‌وه‌ی شاره‌که‌ و ناردنی هێز بۆ پاکتاوکردنی سوننه‌کان.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:31 0:00

XS
SM
MD
LG