ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید ده‌ڵێن که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه که تومه‌تبارکراوه به په‌یداکردنی خه‌ڵکی بۆ داعش و گروپه‌کانی دیکه و پاشان ڕه‌وانه‌کردنیان به‌ره‌و سوریا و عێراق.
ده‌زگای ئاسایشی سوید ناسراو به SAPO ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و که‌سیان ئه‌مڕۆ له شاری ئۆره‌برۆ له باشوری وڵات ده‌سـتگیرکردووه.
ساپـۆ ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 150 که‌س له سویده‌وه په‌یوه‌ندیـیان به داعش و چه‌کدارانی دیکه کردووه.
ئۆره‌برۆ له پاش ستۆکهۆڵمی پایته‌خت و هه‌ردوو شاری گۆتبۆرگ و مالمۆ سه‌رچاوه‌ی زۆرترین چه‌کداری بیانی بوون له‌و وڵاته‌ی ئه‌وروپاوه.
ساپـۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت په‌یداکردنی خه‌ڵکی بۆ ئه‌و گروپانه له شاری ئۆره‌برۆ له ڕێگه‌ی تاکه که‌سیـیه‌وه له مزگه‌وته‌کان کراون، بۆیه داوا له خه‌ڵکی ده‌کات ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌نه‌وه له هه‌ر چالاکیـیه‌کی گوماناویدا.