کاربه‌ده‌ستانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به‌لانی که‌م 4 که‌س له حوسه‌ینیه‌کی شیعه‌کاندا کوژراون.
ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مه‌ش دووه‌م هێرشی بۆمبی هاوشێوه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا.
ته‌قینه‌وه‌که له حوسه‌ینیه‌کی شاری ده‌مام ڕوویداوه.
کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌یان پوچه‌ڵ کردۆته‌وه، به‌ڵام له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هاتووه که هێرشبه‌ره‌که توانیویه‌تی بگاته ئامانجه‌که‌ی هه‌رچه‌نده باری ئاسایشی توند گیرابوو.
وێنه‌کان و ڤیدیۆکانی له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه دوكه‌ڵێکی ڕه‌ش نیشان ده‌ده‌ن له شوێنی ڕووداوه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستێت و خه‌ڵک که له‌وناوه‌دان ده‌گرین.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له زاری کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه ده‌ڵێت هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشێکی خۆکوژی بووه و هێرشبه‌ره‌که‌ش له ده‌ره‌وی حوسه‌ینیه‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ده‌شڵێت پاسه‌وانه‌کان خۆیان گه‌یاندۆته ئۆتۆمبێله به مین چێنراوه‌که پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کارمه‌ندانی ئاسایشیه‌وه ڕاگیرابوو.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان باسیان له‌وه نه‌کردووه ئایا کارمه‌ندانی ئاسایشی یانیش پاسه‌وانه‌کان له نێو کوژراوه‌کاندان یان نا.
پێشتر 21 که‌سی شیعه کوژران و ده‌یانی تریش بریندار بوون کاتێک هێرشێکی خۆکوژی کرایه سه‌ر حوسه‌ینیه‌یه‌ک له شاری قه‌تیف.
توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌م شانشینه ئیسلامیه سوننه‌یه، به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.
تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌م جۆره هێرشانه ده‌گمه‌نه له عه‌ره‌بستانی سعودیه، هه‌رچه‌نده وڵاته‌که سنورێکی درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق و یه‌مه‌ندا و ئه‌م دوو وڵاته‌ش له پشێوی و نائارامیه‌کی زۆردان.