کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت داعش له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو له سوریا 464 که‌سی ئیعدامکردووه.
کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌م ئاماره‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی داعش ئیعدامکردنه‌کانی له پارێزگاکانی حومس و حه‌له‌ب و دێرزور و ڕه‌ققه و حه‌سه‌که و ناوچه گوندیـیه‌کانی دیمه‌شق ئه‌نجامداوه و 14 منداڵ و 13 ژن له نێوی ئه‌و قوربانیـیانه‌ن.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه ئیعدامکردنه‌کان به تۆمه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئاین و جادوگه‌ری و شه‌ڕکردن دژی داعش و سیخوڕی و ئه‌ندامێتی له لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن.
پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه که تۆڕێـکی گه‌وره‌ی له چالاکوانان هه‌یه له ناو سوریا و بنکه‌که‌ی له به‌ریتانیایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات 149 که‌سی سیڤیل له نێو ئه‌و ئیعدامکراوانه‌دان و67 که‌سیان له شاری ته‌دمور ئیعدامکراون که ته‌نها له 20 ی مانگی پـێنجه‌وه داگیرکردووه. ده‌شڵێت له‌و 67 که‌سه‌ش خێزانێـکی ته‌واو و 5 په‌رستیاری ته‌ندورستی تێدایه. له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکی سیڤیلانه به لایه‌نی که‌م 296 که‌سی له هێزه‌کانی ڕژێم و لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د ئیعدامکراون.
دواتر کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت به‌م ئاماره نوێـیه، داعش له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه، زیاتر له 2618 که‌سی ئیعدامکردووه، له‌وانه 1500 که‌سیان خه‌ڵکی سیڤیل بوون. هه‌روه‌ها 139 که‌سیان داعش بوون که ئیعدامکراون به تاوانی سیخوڕی بۆ وڵاتانی بیانی. ده‌شڵێت زۆربه‌یان پاش ئه‌وه ئیعدامیکردوون که هه‌وڵیان دابوو هه‌ڵبێن و به‌ره‌و وڵاته‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه.