عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه سزا به‌سه‌ر دوو فه‌رمانده‌ی حزبوڵڵای لوبنان ده‌سه‌پێنێت به تاوانی پاڵپشـتیکردنی به‌شار ئه‌سه‌د و ناردنی چه‌کدار بۆ سوریا و پـێدانی پاره به چه‌ند لایه‌نێـک له یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شکری که به‌رپـرسن له کاری تێرۆرسـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سعودیـیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌م دوو فه‌رمانده‌یه‌ی حزبوڵڵا خه‌لیل حه‌رب و محمه‌د قه‌بلان سزای دارایی‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانیان سڕ ده‌کرێن و له سعودیـیه‌کان قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
ئاژانسه‌که گوتی خه‌لیل حه‌رب سه‌ربه‌رشتی چالاکیـیه‌کانی حزبوڵڵای له یه‌مه‌ن کردووه و له هاوینی سـاڵی 2012 بڕێـکی زۆری پاره‌ی بۆ یه‌مه‌ن گواستووه‌ته‌وه. محه‌مه‌د قه‌بلانیش سه‌رۆکایه‌تی شانه‌یه‌کی تێرۆرستی حزبوڵڵای له میسر کردووه که گه‌شتیارانی کردووه‌ته ئامانج.
پاشان ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد دادگایه‌کی میسر له سـاڵی 2010 حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ محه‌مه‌د قه‌بلان ده‌رکردووه. باسی له‌وه‌ش کرد سعودیـیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت له نه‌هێشـتنی کاره تێرۆرستیـیه‌کانی حزبوڵڵا و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵ دۆسـته‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێـک له به‌رده‌م چالاکیـیه له‌شکری و توندڕه‌ویـیه‌کانی حزبوڵڵا بێ ده‌نگ نه‌بێت.