وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ ڕێکه‌وتنێـکی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌سه‌ند ناکات ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وه‌ی تیادا نه‌بێت تاران ڕێگه بدات هه‌موو شوێنێـکی وڵاته‌که‌ی بـپشـکنرێن به شوێنه له‌شکریـیه‌کانیشـیه‌وه.
لۆران فابیۆس ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی له به‌رده‌م یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند. گوتیشی خوازیارین وڵاتانی دیکه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران‌دا وتووێژ ده‌که‌ن ( به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، چین، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریکا) هه‌مان هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسایان هه‌بێت.
پاشان گوتی " به‌ڵێ بۆ ڕێکه‌وتن، به‌ڵام نه‌ک ڕێکه‌وتنێـک که شیانی هه‌بێت ئێران بکاته خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێران هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی قبوڵی ناکات پشـکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی شوێنه له‌شکریـیه‌کانی ئێران بپـشکنن و هه‌روه‌ها چاوپـێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زانایانی ناو‌کی ئێرانی سـازبکه‌ن. ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئێرانیش هه‌مان هه‌ڵوێسـتیان ڕاگه‌یاند.