ئۆپۆزسیۆنێکی تورکی له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ته‌قه له زرانی کراوه
کاربه‌ده‌ستێک ده‌ڵێت کاندیدێکی ئۆپۆزسیۆن له نه‌خۆشخانه‌دا تیماری ده‌کرێت پاش ته‌قه کردن له زرانی له ده‌می هه‌ڵمه‌ته‌کاندا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 7 مانگی 6 ی تورکیادا.
هێڕشه‌که‌ی رۆژی سێشه‌ممه، سیه‌مین هێڕشی توند و تیژه بۆ سه‌ر پارته‌کان وه یاخود ئه‌و رامیار زانانه‌ی له کێبرکیهکاندا له شاری ئه‌ده‌نه له باشوری تورکیادا به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌ڵام ئوستانداری ئه‌ده‌نه موسته‌فا بیویک ووتی هێڕشه‌که بۆ سه‌ر ئیلف دۆگان تورکمه‌ن که پارێزه‌رێکه و کاندیدی پارتی کۆماری گه‌لی ئۆپۆزسیۆنه، به هۆیه‌کی رامیاریه‌وه نه‌بوه به‌لکۆ وا دیاره له لایه‌ن مهعمیلیکی پێشینیهوه ئه‌نجام دراوه.
له هه‌فته‌ی رابوردوو کاندیدێکی ئاکه‌په له ده‌می ههڵبژاردهناکاندا له ئه‌ده‌نه به چاقو لێدرا.
هه‌ر وه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب بۆ سه‌ر ئۆفیسه‌کانی هه‌ده‌په له ئه‌ده‌نه و میرسین 6 که‌س بریندار بوون.