جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وابه‌سته‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ پشـتیوانیکردنی حکومه‌تی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش دووپاتکرده‌وه.
کۆشـکی سـپی له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی جۆ بایدن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و قوربانیـیه گه‌وره‌یه‌ی هێزه عێراقیـیه‌کان داویانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازایه‌تیـیه‌ی نواندویانه له ماوه‌ی سـاڵ و نیو ڕابردوو له ڕومادی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقی به‌رز نرخاندووه.
به‌ڕێز بایدن ده‌سـتخۆشیشی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کرد بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی له 19 ی مانگی پـێنجدا داویه‌تی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی زیاتر بۆ شه‌ڕه‌که و پاداشتکردنی قوربانیـیه‌کان و ئاماده‌کاری بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه.
پاشان باس له په‌له‌کردن له مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عێراقیـیه‌کان کراوه و دابینکردنی ئه‌و ئامێر و که‌لوپه‌له له‌شـکریـیانه‌ی سوپای عێراق پـێویسیتی پـێـیانه.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش لای خۆیه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه بڵاوکرده‌وه، تیایدا هاتووه بایدن و عه‌بادی تاووتوێی چۆنێتی پـشـتیوانیکردنی هێزه عێراقیـیه‌کانیان کردووه له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان. هه‌روه‌ها باسیان له دوا پـێشـهاته‌کانی مه‌یدانه‌کانی جه‌نگ کردووه.