سه‌رۆکی پـۆلیسی مالیزیا ده‌ڵێت 139 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه له ناو ژماره‌یه‌ک گۆڕدا له نزیک سنووره‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تایلاند و پـێده‌چێت کۆچبه‌ر بووبن. ده‌شڵێت هه‌ندێک له گۆڕه‌کان چه‌ند ته‌رمێـکیان تیادا بووه.
خالید ئه‌بو به‌کر سه‌رۆکی پـۆلیس ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و گۆڕانه‌یان له 28 که‌مپـدا دۆزیوه‌ته‌وه که بۆ قاچاخچیکرن به مرۆڤ به‌کارهاتبوون و مه‌زه‌نده ده‌کرێت له هه‌ر یه‌ک له‌و که‌مپانه 20 بۆ 300 که‌سی تێدابووبێت.
پاشان گوتی له ئێستادا سه‌رقاڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانن که دواتر بۆ پـزیشکی داد ده‌برێن.
ئه‌بو به‌کر وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه کاتێـک ڕۆژنامه‌وانێـک پـرسیاری لێکرد ئایا حکومه‌ت له کوێ بووه که ئه‌م که‌مپانه دامه‌زراون، هه‌روه‌ها ئایا گومان ده‌کرێت کاربه‌ده‌سـت هه‌بێت ده‌سـتی له‌م کاره‌دا هه‌بووبێت یان نا.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی هه‌ژاری و کێشه‌ی سیاسی هه‌زاران که‌س له میانمار و به‌نگلادیشه‌وه له ڕێگه‌ی تایلاند به قاچاخی چوون بۆ ناو ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا.