وه‌زیری دارایی تورکیا که‌وتۆته به‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆره‌وه به‌هۆی ئه‌و داکۆکیه‌ی له خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت ده‌کات.
مه‌همه‌ت شیمشک ده‌ڵێت خه‌رجکردنی بڕی 1.3 ملیار دۆلار له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ کڕینی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی پێشکه‌وتوو وه‌ک چه‌ره‌س خواردنه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌شی بۆ ڕه‌واییدان بووه به هه‌نگاوێکی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا تا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش جۆری مارسیدس بدات به گه‌وره ڕێبه‌رێکی ئاینی له تورکیادا.
شیمشک ده‌ڵیت ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ک چه‌ره‌سه به به‌راورد له‌گه‌ڵ بودجه‌ی تورکیادا.
پێشتریش ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر خودی ئه‌ردۆغان هه‌بوو کاتێک شوێنی نیشته‌جێبوون و کارکردنی ئۆفیسی گواسته‌وه بۆ کۆشکێکی1150 ژووری هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زاییان هه‌بوو ده‌یانگووت ته‌نانه‌ت دادگاش ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و کۆشکه دروستبکرێت.