سه‌ربازێکی وڵاتی تونس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قه‌ی به‌ناو ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی وڵاته‌که‌دا کردووه و حه‌وت سه‌ربازی کوشتووه و ده سه‌ربازی تریشی بریندار کردووه به‌رله‌وه‌ی خۆی بکوژێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه له بنکه‌ی سه‌ربازی بوشوشه ڕوویداوه که زۆر دوور نییه له‌و شوێنه‌ی له مانگی دوو چه‌کداری ئیسلامی ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ک گه‌شتیار کردبوو له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی به‌ردۆ، که 21 که‌سی بیانی تیادا کوژران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی تونس ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌ک هێرشێکی تێرۆریستی لێی ناڕوانرێت، هه‌رچه‌نده هێشتاش نازانرێت چ هۆکارێک یان مه‌به‌ستێک له پشت ڕووداوه‌که‌وه هه‌یه.
ته‌قه‌کان له‌ناو بنکه سه‌ربازیه‌که‌دا بوون و ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌که به‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی هه‌بووبێت.
سه‌ربازه‌که‌ی ته‌قه‌کانی کردووه، چه‌ک هه‌ڵگرتنی لێ قه‌ده‌غه‌کرابوو به‌ڵام توانیویه‌تی چه‌کی سه‌ربازێکی تر بۆخۆی ببات.
ئه‌م ڕووداوه‌ش بۆته مایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی له هه‌رێمی به‌ردۆ.
دوو هه‌لیکۆپته‌ر به ئاسمانی ناوچه‌که‌وه بوون هاوکاتی پشکنینی مزگه‌وتێک له‌لایه‌ن هێزی پۆلیس و هه‌روه‌ها چۆڵکردنی خوێندنگایه‌کیش.