Accessibility links

مه‌ترسیه‌کانی شوێنی کار له‌ تورکیا

کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له‌ کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆ له‌ شارۆچکه‌یه‌کی نزیک ئانکه‌ره‌ 3 کارمه‌ندی کارگه‌که‌ کوژراون.

لوقمان ئێرتورک، شاره‌وانی شارۆچکه‌ی کازان ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌ 2 کارمه‌ندی تریش برینداربوون له‌ ده‌مێکدا سه‌رقاڵی چاکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ بۆیله‌ره‌کانی کارگه‌که‌ بوون.

تورکیا خاوه‌نی تۆمارێکی خراپی پارێزراوی شوێنه‌کانی کاردکردنه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری پیشه‌سازیدا و یه‌کێک له‌ ڕێکخراوه‌کانی چاودێری شوێنه‌کانی کارکردن ده‌کات ده‌ڵێت له‌ ساڵی پاردا نزیکه‌ی 1900 که‌س له‌و ڕووداوانه‌دا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ شوێنه‌کانی کارکردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

This item is part of
XS
SM
MD
LG