ئێران قایل بووه پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیان به داموده‌زگا له‌شکرییه‌کانی ڕابگات وه‌ک به‌شێک له ڕێککه‌وتنی داهاتوو سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر.
عه‌باس ئاراغچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو که له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمییه‌وه بڵاوکرایه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دانیشتنێکی داخراوی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بوو.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی له زاری ئاراغچی ڕاده‌گه‌ێنێت که ئێران قایلبووه داموده‌زگا له‌شکرییه‌کانی بپشکنرێت.
هه‌رچه‌نده ئایه‌تۆڵڵا عه‌لی خامه‌نیی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڵێنیدا که به‌گوێره‌ی هیچ ڕێککه‌وتنێك ڕێگه‌نا‌درێت به پشکنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بچنه نێو داموده‌زگا له‌شکرییه‌کانه‌وه و یاخود ده‌ستیان به‌زانایانی ناو‌کی ئێرانی بگات. هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی له‌شکری وڵاته‌که‌ش ئه‌وه‌یان ڕه‌تکردبووه.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئێران و شه‌ش زلهێزه‌کانی جیهانی که بریتین له ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ڕوسیا، فه‌ره‌نسا، چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش ئۆمێده‌وارن به‌ر له‌دووا واده‌ی گفتوگۆ‌کانیان له 30 مانگی شه‌شدا بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکی کۆتایی سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران.