کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له ماوه‌ی 48 کاژمێری ڕابردوو به هێرشی ئاسـمانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له ناوچه گوندیـیه‌کانی ته‌ل ته‌مری باشوری ڕۆژئاوای قامیشلو له پارێزگای حه‌سه‌که 170 چه‌کداری داعش کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هاوکات هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌که ده‌سـتپێـکردووه.
کۆمه‌ڵه‌که که په‌یوه‌ندی به تۆڕێـکی گه‌وره‌ی چالاکوانان له ناو سوریا هه‌یه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد هێزی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری سریانی مه‌سیحیـیه‌کان و هێزه عه‌ره‌بیـیه‌کانی ناسراو به "له‌شکری سه‌نادید" که شێخ حمێدی ده‌هام سه‌رۆکایه‌تیـیان ده‌کات، له‌م هه‌ڵمه‌ته پشـتیوانیـیان له هێزه‌کانی یه‌په‌گه کردووه.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که سه‌ردانی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که‌ی کردووه ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوانی داعش زۆر له‌وه زیاتره که کۆمه‌ڵه‌که ڕایگه‌یاندووه. ده‌شڵێت ئێستا هێزه‌کانی یه‌په‌گه گه‌یشـتوونه‌ته زنجیره چیای عه‌بدول عه‌زیز که زیاتر له 20 کیلۆمه‌تر خوارووی ته‌ل ته‌مره.
پاشان گوتی ئه‌و ناوچانه‌ی ڕزگارکراون زۆربه‌ی داعش بۆمب‌ڕێژی کردوون. گوتیشی بڕێـکی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعش که‌وتوونه‌ته ده‌سـتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی یه‌په‌گه و تێـکشکانی داعش، لوقمان ئه‌حمه‌د له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ که‌نعان به‌ره‌کات وه‌زیری ناوخۆی کانتۆنی جه‌زیره کردووه.