ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئه‌رکی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانانی دژی داعش به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو 21 هێرشی ئاسمانی کراونه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی ئه‌و گرووپه تێرۆرسـتیـیه له عێراق و سوریا.
هاوپه‌یمانان ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان 14 له‌و هێرشانه له عێراق ئه‌نجامدراون، چواریان له نزیک ڕومادی و له ئاکامدا چه‌ند ماشێنێـک و بڵدۆزه‌رێـکی داعش تێـکشکاون. 10 هێرشه‌که‌ی دیکه له نزیک بێجی و شه‌نگال و فه‌لـلوجه و چه‌ند شارۆچکه‌یه‌کی دیکه کراون.
له سوریا، حه‌وت هێرشی ئاسمانی له نزیک حه‌سه‌که ئه‌نجامدراون. له‌م هێرشانه‌ش چه‌ند ماشێنێـک و بنکه‌یه‌کی داعش وێرانکراون.