کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن حکومه‌تی سوید داوای له وڵاته‌که‌یان کردووه یارمه‌تی بدات له دۆزینه‌وه‌ی 3 که‌س که ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدیـیان هه‌یه و گومان لێ ده‌کرێت هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بکه‌ن له سوریا.
یه‌ک له کاربه‌ده‌سـته‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناوی هه‌رسێ که‌سه‌که‌ی ئاشکراکرد و گوتی محه‌مه‌د قادر و یاسمین سه‌عید ئه‌حمه‌د و عه‌بدولموئمن غه‌زالی، یه‌که‌م جار له 5 ی مانگی پـێـنج گه‌ڕێنرانه‌وه، کاتێـک له ستۆکهۆڵمه‌وه گه‌یشـتنه فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆکچه‌نی ئسته‌نبوڵ.
پاشان جارێکی دیکه له 12 ی مانگی پـێـنجدا هه‌وڵیان داوه‌ته‌وه له دورگه‌ی کۆسی یۆنانه‌وه بێنه‌وه ناو تورکیا، به‌ڵام جارێکی دیکه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
دواتر سوید له 15 ی مانگی پـێنج به ده‌زگا به‌رپـرسه‌کانی تورکیای گوتووه به‌پـێی نووسراوێـک که تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه له هاوینه‌هه‌واری بۆدرومی تورکیا بن که ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا پـێـیان وایه هێشـتا ئه‌و سیانه له کۆسی یۆنان بن.
جێی ئاماژه‌یه تورکیا له ئێسـتادا لیسـتێـکی هه‌یه به ناوی 13500 که‌س که لێـیان قه‌ده‌غه‌کراوه بچنه ناو تورکیا. ئه‌م لیسته به یارمه‌تی ده‌زگا زانیاریـیه بیانـیه‌کان ئاماده‌کراوه. تورکیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوو 1350 که‌سی بیانی گه‌ڕانۆته‌وه که گومانیان لێده‌کرا هه‌وڵی په‌یوه‌ندیکردنیان دابێت به کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانی ناو سوریا و عێراق.