کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش له به‌ڵکانی ڕۆژئاوایی و چه‌ند وڵاتێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ئه‌لبانیا کۆده‌بنه‌وه له چوارچێوه ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌یوه‌ندیکردنی که‌سانی ئه‌وروپایی به کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان له عێراق و سوریا.
سارا سیوا‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سیڤیل و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ ئاماده‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه بووه له تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا و داوای له وڵاتانی ناوچه‌که کرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ره به هاوکاری نێوانیان بده‌ن و ستراتیژیـیه نیشـتیمانیـیه‌کانیان دابڕێژن بۆ نه‌هشتنی ئه‌م کێشه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌دان که‌س له ئه‌لبانیا و وڵاتانی به‌ڵکانی ڕۆژئاوایی ، ئه‌وانه‌ی باری ئابوریـیان خراپه و کاری باشیان نه‌بووه له ماوه‌ی سێ سـاڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندیـیان به گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کانی ناو سوریا و عێراق کردووه.
کۆشـکی سـپی له مانگی دووی ئه‌مسـاڵه‌وه به‌رنامه‌ی نه‌هێشـتنی توندوتیژی توندڕه‌وی ده‌سـتپـێـکردووه.