گوته‌بێژێـکی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی دژی داعش به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی له ماوه‌ی 72 کاژمێری ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان 19 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر داعش له ده‌وروبه‌ری شاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار.
گوتیشی هاوپه‌یمانان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاڵپشـتی خۆیان بۆ هێزه‌کانی عێراق زیاترکردووه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان.
ئامانجی هێرشه‌کان ماشێنه زرێپـۆشه‌کانی داعش بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ریاندا گرتووه.