Accessibility links

داعش خەریكە ئەنبار كۆنترۆڵ دەكات


چەكدارەكانى داعش لە كۆنترۆڵكردنى شارى رومادى ناوەندى پارێزگاى ئەنبار نزیک دەبنەوە و پەرلەمانتارانى عێراقیش هۆكارى سەركەوتنەكانى داعش بۆ هاوكارى نەكردنى دەزگا ئەمنى و عەشایەرە عەرەبەكانى ئەو پارێزگایە لەلایەن حكومەتى عێراقەوە دەگێڕنەوە.

مەسعود حەیدەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" بەشێک لە سووننەكانى ئەنبار زەمینە سازى بۆ باڵادەست بوونى داعش دەكەن و ئاسانكارى دەكەن بۆ ئەوەى داعش ناوچەكەیان كۆنترۆڵ بكات."

مەسعود حەیدەر، ئاماژەى بەوەكرد بەشێكى تر لە سونەكان كە ژمارەیان كەمترە دژایەتى داعش دەكەن بەڵام تواناى بەرەنگاربوونەوەى داعشیان نیـیە و حكومەتى عێراقیش هاوكاریان ناكات ، وتى"ئەمەش وایكردووە داعش بچێتە نێو رومادیەوە و بەشێكى شارەكە كۆنترۆڵ بكات".

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا، داعش بەشێكى زۆر لە شارى رومادى ناوەندى پارێزگاى ئەنبارى كۆنترۆڵكردووە و لە ئێستادا بەشێک لە هێزەكانى سوپاى عێراق لەناو ئەو شارەدا گەمارۆ دراون.

محەمەد دوو شیوانى ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بەهێزبوونى داعش لە پارێزگاى ئەنبار پەیوەندى بە خراپ مامەڵەكردنى حكومەتى عێراقەوە هەیە لەگەڵ دانیشتوانى ئەو پارێزگایە."

ناوبراو دەڵێت"كۆنترۆڵكردنى ئەنبار لەلایەن داعشەوە دەرئەنجامى ڕاوەدوونانى نوێنەرانى عەرەبى سووننە و دۆسـێـیە دروستكردن بۆیان هەیە لەلایەن حكومەتى عێراقەوە."

پارێزگاى ئەنبار لە نێوان هێرشى چەكدارەكانى داعش و گرفتە مەزهەبیەكانى حكومەتى عێراقدا گیرى خواردووە، بە تایبەت كە حكومەت دانیشتوانى پارێزگاكە بە لایەنگیرى بۆ داعش تۆمەتبار دەكات و داعشیش بەردەوامە لە كوشت‌وبڕكردنى دانیشتوانى ئەو پارێزگایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:58 0:00

XS
SM
MD
LG