خۆپیشاندانه‌کانی شاری مه‌هاباد به‌رده‌وامن و به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی تریشی گرتۆته‌وه له ڕۆژهه‌ڵات.
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕوویداوه ناڕه‌زایی خه‌ڵکی مه‌هاباد و به تایبه‌تیش لاوانی شاره‌که‌یه دژی ئه‌و هه‌وڵه نامرۆڤانه‌یه‌ی درا بۆ ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر کیژۆڵه‌یه‌کی بێ تاوان و ده‌شڵێت ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی شاری مه‌هاباد ناجێگیر بووه و هێزی سه‌ربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌یان گرتووه و ته‌نانه‌ت گردبوونه‌وه‌ی دوو یان سێ که‌سیشیان قه‌ده‌غه کردووه.
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌ڵێت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی مه‌هاباد له هه‌لومه‌رجێکدایه که ناڕه‌زایی زۆرتره، هه‌ژاری زۆرتره و ستمکاری زۆرتره و له ئێستاشدا ڕژێمی ئێرانی له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا له هه‌موو کاتێک لاوازتر و بێ بنه‌ما تره.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موهته‌دی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان بتوانێت پشتیوانیه‌کانی خۆی به کرده‌وه نیشان بدات بۆ ناڕه‌زاییه‌کانی مه‌هاباد و ئه‌وا ده‌توانرێت وه‌رچه‌رخانێکی زۆر باش له ڕۆژهه‌ڵات بێنێته ئاراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: