ئه‌فسه‌رێـکی له‌شکری عێراق ده‌ڵێت داعش هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی و له ئێسـتادا شه‌ڕی توند له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵگیرساوه.
ئه‌فسه‌ره‌که که پـله‌که‌ی جه‌نه‌ڕاڵه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس ئاشکراکردووه و گوتویه‌تی له به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه‌وه هێرشه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه و هه‌تا ئێسـتا شه‌ڕه‌که به‌رده‌وامه، به‌ڵام له باره‌ی زیانه‌کانه‌وه هیچی ڕانه‌گه‌یاندووه.
پاشان گوتویه‌تی ئه‌و تێرۆرستانه‌ی داعش که سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خۆیان به نێو پاڵاوگه‌که کردووه، ئێسـتا له‌سه‌ر چه‌ند بینایه‌کی دامه‌زراون له نزیک لوله و تانکیـیه‌کانی سووته‌مه‌نی پاڵاوگه‌که‌دا.