به‌رپرسانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که به په‌له هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ی سه‌ره‌کی بێجی له باکوری وڵات ده‌که‌ن، هاوکاتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی قورس له دژی چه‌کدارانی داعش له‌وێ درێژه‌ی هه‌یه ، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی بۆ چه‌ندان مانگه هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پاڵاو‌گه‌یه‌دا بگرن.
به‌ڵام سه‌عد مه‌عه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له میانه‌ی ده‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حکومه‌ت نکوڵی له‌وه کرد که چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی به‌شی سه‌ره‌کی پاڵاوگه‌ی بێجیان کردبێت ، هه‌روه‌کو هه‌ندێک له میدیاکانی عێراق رایانگه‌یاندبوو.
جگه له‌وه‌ی که پاڵاوگه‌ی بێـجی گرنگی و به‌های بازرگانی خۆی هه‌یه ، هاوکات شارۆچکه‌ی بێجی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که بۆ شاری موسڵ ده‌چێت، هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ملیتانانی داعشه له عێراقدا. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی عێراق ده‌رئه‌نجام شاری موسڵ بگرنه‌وه ده‌بێت کۆنترۆڵی ناوچه‌ی بێجی بکه‌ن ، واتا ئه‌و شوێنه‌ی بۆ چه‌ندان مانگه بۆته گۆڕه‌پانێکی شه‌ڕی سه‌ختی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و چه‌کدارانی داعش.
له لایه‌کی تره‌وه عه‌ممار حیکمه‌ت جێگری پارێزگاری سه‌لاحه‌دین ، ئه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی له خۆده‌گرێت به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسی گوتوه که پاڵاوگه‌ی ناوبراو که له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی له‌شکری عێراقیدایه له دوێنێوه چه‌ندان هێرشی خۆکوژی به ئوتومبیلی زرێپۆشی پڕ ته‌قه‌مه‌نی کراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه حکومه‌تی عێراق چه‌ندان جار گوتویه‌تی که پاڵاوگه‌ی بێجی له ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانیاندایه ، به‌ڵام داعش به‌رده‌وام هێرش بۆ ده‌کات.
به‌ڵام عادل سامه‌ڕایی ، وته‌بێژی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت که نیوه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی له ژێر کۆنترۆڵی چه‌کدارانی داعشدایه و هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌کدارانه هه‌وڵده‌ده‌ن هێڵی سه‌ره‌کی گه‌یاندنی پـێداویستی له‌و هێزه عێراقیانه ببڕن که کۆنترۆڵی به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی پاڵاوگه‌که‌یان له ژێر ده‌ستدایه.