یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێت شاندێـکی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهه‌مهێنان له بواری که‌رتی وزه‌دا.
عه‌باس شعری موقه‌ده‌م ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی میهری ئێرانی ڕاگه‌یاند و گوتی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت شانده‌که له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌نجام بدات. گوتوشیه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و سزاکانی سه‌ر که‌رتی نه‌وتی ئێران لابـبرێن، ئه‌وا کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت و گازی ئه‌مه‌ریکا له ئاینده‌دا له‌و بواره‌دا له ئێران هاوکاری ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده ورده‌کاری زیاتری له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام گوتوشیه‌تی کۆمپانیاکانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان له پـرۆژه نوێـیه‌کانی پـترۆکیمیاویـیه‌کانی ئێران‌دا.