له‌شکری نایجیریا ده‌ڵێت 150 که‌سی تری ئازاد کردووه له‌وانه‌ی ڕێکخراوی بۆکۆ حه‌رام ده‌ستگیری کردبوون.
له‌شکری نایجیریا وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک منداڵ و ژنی بڵاوکردۆته‌وه که له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانه‌وه ئازادکراون، هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌ناو دارستانه‌کانی سامبیسا له باکوری رۆژهه‌ڵاتی نایجیریا له هه‌وڵی خۆ ده‌ربازکردندا بوون.
ئه‌و ڕزگارکراوانه هیواکانی زۆرتر کرد که219کچه ڕفێندراوه‌که‌ی ساڵی پار له شارۆچکه‌ی چیبۆک ده‌دۆزرێنه‌وه.
ژه‌نه‌راڵ کریس ئۆلوکولاده ده‌مڕاستی له‌شکری به‌رگری نایجیریا ده‌ڵێت خه‌ڵکی زیاتر له شوێنی جیا جیای دارستانه‌که ڕزگارکراون و ده‌شڵێت تا ئه‌وکاته‌ی هه‌موو شتێک ته‌واو ده‌بیت هیچ که‌سێک ناتوانێت دۆسێی کچه ڕفێندراوه‌کان له چیبۆک پشتڕاست بکاته‌وه.
ڕاگه‌یاندنه به‌راییه‌کانی له‌شکری نایجیریا ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی تا ئێستا هیچ کچێک له کچه‌کانی چیبۆک له‌نێو ئه‌وانه‌دا نین که ڕزگار کراون.