ده‌زگای هه‌واڵگری کۆریای باشور ده‌ڵێت ڕێبه‌ری گه‌نجی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا فه‌رمانی به له‌سێداره‌دانی 15 ڕێبه‌ری باڵای وڵاته‌که‌ی داوه.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌واڵگری سیوڵ له میانه‌ی دانیشتنێکی تایبه‌تی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زانیاریان بۆ یاسادانه‌رانیان خسته ڕوو.
به‌ڵام ئه‌م جۆره زانیارییانه ناتوانرێت پشـتڕاستبکرێته‌وه، چونکه حکومه‌تی کۆریای باکور به شێوه‌یه‌کی نهێنی کاره‌کانی به‌ڕێوه‌ده‌بات و هێچ لێدوانێـک له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانه‌کان نادات.
کیم جۆن ئۆنگ پێشتر فه‌رمانی دابوو به له‌سێداره‌دانی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که زۆر لێوه‌ی نزیکبوون.
له ساڵی 2013 مامی خۆی و ڕاوێژکارێکی له‌سێداره‌دا دوای ئه‌وه‌ی به خیانه‌ت و کاری دژ به وڵات تاوانباری کردن.