شای عه‌ربسـتانی سعودیـیه فه‌رمانی داوه محه‌مه‌د بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیزی برازای بکرێته شازاده‌ی تاج و کۆڕه‌که‌ی خۆشی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بکرێته جێگری شـازاده‌ی تاج.
دیوانی پادشایی سعودیـیه به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه فه‌رمانه‌که‌ی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی ڕاگه‌یاند و گوتی پاشا سه‌لمان پاش ئه‌وه‌ی داوای ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی موقڕن بن عه‌بدولعه‌زیز شـازاده‌ی تاج و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی په‌سه‌ندکرد، ئه‌م بڕیاره‌ی داوه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانی کردووه محه‌مه‌د بن نایف پـۆسته‌کانی جێگری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاروباری سیاسی و ئاسایشی وڵاته‌که‌ش بگرێته ده‌ست.
پاشان شا سه‌لمان داوای ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه شازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵی قبوڵکردووه و عادل جوبێر باڵیۆزی سعودیـیه بۆ ئه‌مه‌ریکای له پـۆسته‌که‌ی داناوه، به‌ڵام شازاده سعودی وه‌کو سه‌رپه‌رشـتیاری کاروباری ده‌ره‌وه هێشتووه‌ته‌وه و کردوویه‌تی به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کۆمه‌ڵێـک وه‌زیریشی له پـۆسته‌کانیان لاداوه و وه‌زیری نوێی له شوێنه‌کانیان داناوه.